"کەسوکارەکەی دەڵێن، "دادگا گوماناوی مامەڵە دەکات
مردنی کچە خوێندکارێکی کورد هەموو تورکیای خستۆتە سەرپێ
964+
ژووری هەواڵ
رووداوی ونبوون و دۆزینەوەی تەرمی کچە خوێندکارێكی کورد هەموو تورکیای خستۆتە سەرپێ، کەسوکارەکەشی دەڵێن، “دادگا گوماناوی مامەڵە دەکات”.
رۆژین کابایشی تەمەن21 ساڵە خوێندکاری زانکۆی وان بوو، رۆژی 27ی ئەیلوول 2025 لە بەشە ناوخۆیەکەی ونبوو دوای18 رۆژ تەرمەکەی لەکەناری مۆلا قاسم دەریاچەی وان دۆزرایەوە، شوێنی روداوەکە 20 کیلۆمەتر لە شوێنی مانەوەی دوور بوو.
لە سەرەتای لیکۆڵینەوەکان روداوەکە بە خۆکوژی بەناوکرا و دواتر باوکی رۆژین وتی: شوێنپەنجەی دوو پیاو لەسەر تەرمی کچەکەم دۆزراوەتەوە بەڵام بۆ ماوەی ٩ مانگ ئەم بەڵگە لە دادگا ئاشکرا نەکراوە و هەموو ئەمانە گومانیان بۆ روداوەکە دروست کردووە،
ئێستا لە شارەکانی تورکیا و باکوری کوردستان خۆپیشاندان بۆ رۆژین دەکرێ بە پرسیاری “دادگا چی دەشارێتەوە؟” لەسەر شەقامن، هەموان بە یەک دەنگ دەڵێن “ماف، یاسا، دادپەروەری” و “بێدەنگ مەبە، ئەگەر بێدەنگ بی نۆرەی تۆش دێت”.
چاوەڕوان دەکرێت دوای ئەو فشارە مەیدانیانە و تانەی پارێزەرانی دۆسیەکە دادگای وان و وەزارەتی دادی تورکیا جارێکی تر چاوپێداخشاندنەوە بە دۆسیەکەدا بکات،