"ره‌چاوى ژیانى هاوڵاتیان كراوه"
لێخۆشبوونی 20% ی سزاکانی هاتوچۆ شەش مانگی دیکەش درێژکرایەوە
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
له‌هه‌رێمی كوردستان بڕیارى لێخۆشبوو‌ن به رێژه‌ى 20% ـى سزاكانى هاتوچۆ به‌رده‌وامه و وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێریش ده‌ڵێت، بۆ ماوه‌ى شه‌شه مانگى دیكه‌ش درێكراوه‌ته‌وه.
هێمن ئەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بۆ 964ـى وت له‌وه‌ته‌ى ئه‌م بڕیاره له 28.8.2023 لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ده‌رچووه، زۆرترین هاوڵاتی سودمەندبوون.
وتیشی “ئێستاش ئه‌م لێخۆشبوونه به‌رده‌وامى هه‌یه چونكه ره‌چاوى ژیان و گوزه‌رانى هاوڵاتیان كراوه بۆیه ماوه‌ى شه‌ش مانگى دیكه‌ش درێژكراوه‌ته‌وه”
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن