شادی عەلی - سەرۆكی رێكخراوی هانا

“دژی شەڵتەرەکانی سەگین و ئەوانەی بەڕێوەی دەبەن ئەزموونیان نییە”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

رێكخراوێكی ئاژەڵدۆست دژی كۆكردنەوەی سەگەكانن، دوای ئەو هەڵمەتەی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاندووە.

شادی عەلی كە سەرۆكی رێكخراوی هانایە بۆ ئاژەڵدۆستی، ئەمڕۆ شەممە بۆ 964 قسەی كرد و نیگەرانیی خۆی بۆ هەڵمەتی كۆكردنەوەی سەگە بێلانەكان و دانانیان لە شەڵتەرێك، دەربڕی.

شادی دەڵێت، ئەوانەی شەڵتەر بەڕێوەدەبەن ئەزموونیان نییە، راستییەكەی ئەمە كاری شارەوانی نییە و پێویستە ڤێرتێرنەری ئەم كارە بكات، جگە لەوە دەبێت شەڵتەر بە شێوەیەكی كاتی بێت و دوای نەزۆككردن و دەرزیلێدان، سەگەكان بگەڕێندرێنەوە ناو شوێنی ژیانیان.

“یەكەكانی نیشتەجێبوون هۆكاری زۆربوونی سەگن لە ناو گەڕەك و شەقامەكاندا، چونكە هەر پڕۆژەیەك دروست دەكرێت، خاوەن پڕۆژەكان دیوارێك دروست دەكەن و سەگەكان دووردەخەنەوە، ئەمەش وادەكات ئەوانە روو لە ناو گەڕەكەكان بكەن”، شادی وادەڵێت.

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی نوێی بۆ كۆكردنەوەی سەگە بێلانەكان دەستپێكردووە و هەر كەسێك سەگێك بگرێ و رادەستی ئەوانی بكات، بڕی سێ هەزار دیناری پێدەدەن، ئەم كارەش لای رێكخراوە ئاژەڵدۆستەكان بووەتە جێی نیگەرانی و ناڕازین و بە كارێكی نامرۆڤانەی دەزانن.

لە سلێمانیش سەگی بێلانە کۆ بکەرەوە و پارە وەربگرە

لە سلێمانیش سەگی بێلانە کۆ بکەرەوە و پارە وەربگرە