ساڵی نوێی خوێندنیش بابه‌تێكی دیكه‌یه
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سێ ته‌وه‌ر باس ده‌كرێت یه‌كێكیان موچه‌یه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه و باسی چه‌ند بابه‌تێك ده‌كات كه یه‌كێك له‌وانه‌یه مووچەى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستانه.
به‌پێی كارنامه‌یه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێم بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆی چوارشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و له كۆبوونەوەكە قسه‌وباس له سه‌ر سێ تەوەر دەكرێت، كه بریتین له ، دوا پێشهاتەکانی تایبەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و پرسی داهاتە نانەوتییەکان و موچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هه‌روه‌ها پرۆسەی رێکخستنەوەی رێکارە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و پرۆسەی دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن.