مانگێکە دەستی پێکردووە

هونەرمەندێک لە زاخۆ بووە بە وەستای دەکتی موبەریدە

+964

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

هونەرمەند رازی عوبەید، وا 26 ساڵە و لە 1999 وە دەستی بەگۆرانی وتن کردووە و بووەبە هونەرمەند، رازی جگە لە بەشداریکردنی کۆنسێرت و ئاهەنگ، 24 کلیپی هەیە نوێترین بەرهەمیشی، پێش سەری ساڵی 2026 دادەبەزێت.

رازی لە دایکبووی ساڵی 1980 یە و خەڵکی شاری زاخۆیە، لە ژیانی هاوژینی سەرکەوتووە نەبووە، ئێستاش لەگەڵ ئامۆزاکانی دەستی کردووە بەدانانی دەکتی موبەریدەی ماڵان، بەم کارەی دەیەوێ بژێویی سەرەکی ژیانی دابین بکات و هونرەکەشی بەردەوام بێ.

رازی دەڵێت، مانگێکە دەستم کردووە بەپیشەی دروستکردنی دەکتی موبەریدە، ئەوەش لەگەڵ ئامۆزاکانم کاردەکەم و ناوبانگێکی زۆرمان بەدەستهێناو،ە بەهۆی باکگراوندە هونەرییەکەم، وە بەردەوامیش دەبم لەم پیشەیە.

زۆرجار لەسەر کار گۆرانییان بۆ دەڵێ، ئەو کارکردن لە بەستن و دانانی دەکتی موبەریدە هەر بە هونەر دەزانێ و داوا لە گەنجان دەکات کار بکەن و نەوەستن، چونکە پێی وایە، کارکردن شەرەفە.

رازی لەدرێژی قسەکانی دا دەڵێت، هونەر چووەتە ناو هەموو کارێک هەتا ئەم کارەی منیش هونەر و دیزاین و داهێنانە، من دڵخوشم بەکارەکەم و لەکاتی کارکردندا ستران بۆ ئامۆزاکانم دەڵێم کە هاوپیشەمن لەسەر کار.

رازی لە ماوەی کەمی کارکردنی فێری زۆرێک لە پڕۆسەکانی دانان و بەستنی دکتەکان بووە، داواش لەگەنجان دەکات بێ کار دانەنیشن، و داوای کرد کاربکەن و سۆشیال میدیا کاریگەری نەرێنی زۆریان لەسەر نەکات، وتی، کارکردن دەیانکات بە خۆشەویستی دەوروبەرەکانیان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا