هەمووی لە نۆ رادیۆ ببینە

لە هاواری “مەعاش… مەعاش” و گۆرانیی ناو خۆپیشاندانەکانەوە تا ئاگرەکەی هەڵەبجە

964+

ژووری هەواڵ

مەعاش و گۆڕانکارییەکانی، پڕۆژەی رووناکی و ئاگرەکەی چەند رۆژی رابردووی هەڵەبجە و هەرچی بابەتی رۆژە لە هەفتەی رابردووەوە تا ئەمڕۆ، چاوان و توانا هەموویان بۆ کۆکردوونەتەوە و کورت و پوخت هەموویتان بۆ باس دەکەن.

هەر ئەوەش نییە ئەحمەد شەمزینی پەیامنێری هەولێر و پێشکەشکاری بەرنامەی “قوڕگی شێر”یشیان بانگهێشتی ستودیۆ کردووە و باسی حاڵی ئەو کەسانە دەکەن کە رۆژانە کاری قورس دەکەن و داهاتێکی زۆر کەمیشیان دەستدەکەوێ دەتوانن لەم لینکەوە بینەری بەرنامەکەش بن، بابەتێکی جوان و چێژبەخشە.

بەرنامەی “سەعاتی سفر“یش تەوەرێکی دیکەی ئەڵقەی ئەمجارە بوو لەپاڵ پڕۆژە خێرخوازییەکەی سلێمانی کە دیلانی پەیامنێر ئەزلایڤێکی لەسەر حازر کردبووو وچەندین بابەتی دیکەی هونەری و کۆمەڵایەتی کە ئێستا لە کوردستان و ناوچەکە دەگوزەرێن قسەیان لەسەر کرا.

لە نۆ رادیۆی ئەمجارە باسی هەموو شتێک کرا

لە نۆ رادیۆی ئەمجارە باسی هەموو شتێک کرا