قەیرانەکە ئیشى خۆى کرد

لە تەق تەق؛ چوارەمین فێستیڤاڵی هەنجیر بەڕێوەدەچێت 

964+

دەریا ئەحمەد _ تەق تەق

ئەمڕۆ، چوارەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لەتەق تەق بەڕێوەدەچێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و دواکەوتنی موچەوە فرۆشیاران لە بازاڕەکە رازی نین.

ئەحمەد عوسمان کە جوتیارێکى تەقتەقە و بە هەنجیرى زەرد و رەش بەشدارى فێستیڤاڵەکەى کردووە قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”ئەو فێستیڤاڵە زیاتر بۆ ناساندنى بەرهەمەکانمانە، بەڵام ئەمساڵ قەیرانى دارایى کارى لێکردووە و خەڵکێکى کەمتر رووى لێکردووە، کاتێکیش دەڵێین کیلۆى هەنجیر بە 1500 دینار، کابرا دەڕوات”.

بە وتەى ئەو جوتیارە، تەقتەق دەوڵەمەندە بە هەنجیر و رۆژانە “100 تۆن” هەنجیر بۆ شارەکانى عێراق و هەولێر و سلێمانى دەنێرن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هەنجیر؛ بەرهەمە ناوازەکەی تەقتەق و قەرەناو بازاڕی گەر...

هەنجیر؛ بەرهەمە ناوازەکەی تەقتەق و قەرەناو بازاڕی گەرمە