هەواڵەکان

ئاوی سلێمانی بۆ دوو هێندە زیاد دەکرێ وداری پارە لە نەمامگەکانی هەولێرش بەردەستە

+964

ژووری هەواڵ

بەهۆی زیادكردنی هێڵی پەرەپێدان لە تۆڕی یەکەمی، ئاوی دوكان – سلێمانی، پێشبینی دەكرێت گرفتی كەمئاوی دانیشتووانی سلێمانی چارەسەربێت و هێڵەكە بڕی ئاوی گەیشتوو بە سلێمانی، بەرز دەكاتەوە بۆ دوو هێندەی ئێستا.

داری پارە کە لە کوردەواری خۆمان بە داری بوک و زاواش ناسراوە، هەندێک کەس بۆ هێنانی شانس و رزق و رۆزی و هەندێکیش هەر بۆ جوانی لەناو ماڵ دایدەنێن، دارەکە لە نەماگەکانی هەولێر بەردەستە و موشتەری تایبەتی خۆیشی هەیە.

هێشتا کەڵە هونەرمەند و دەنگبێژە نازدارەکانی کورد بەشێکیان هەر ماون بەڵام رێک ئەوەیان بەسەردا دەبڕێ کە دەڵێت هونەرمەند و ژیانی خۆش مەحاڵە، کەم کەس هەیە گوێی لە گۆرانی پەروانە و ئۆف سەلام نەبووبێت کە بەرهەمی حەفتاکانی سەدەی رابردووی هونەرمەند ئیبراهیم سابیرە، ئەو لەوکاتە هەم پێشمەرگە بووە و هەم پەرەی بە هونەرەکەی داوە و لە ساڵی 1978 بە گۆرانی ئۆف سەلام بە تەواوی لەناو خەڵک دەناسرێت.

چەند رۆژێکە گەرما تاقەتپڕوکێنەکە گەڕاوەتەوە ناوچەکانی کوردستان و بەقسەی شارەزایەکی کەشناسی، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت و ئیدی ئەم هاوینە گەرمای لەو شێوەیە نابینینەوە.