له‌ 130 ڤۆڵتیەوه‌ كرایه‌ 220

ناحیه‌ى پێباز له‌كێشه‌ى نزمی ڤۆڵتیه‌ى كاره‌با نه‌جاتى بوو

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هاوڵاتیانى ناحیه‌ى پێبازى سه‌ر به‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان چه‌ندین ساڵه‌ به‌هۆى كێشه‌ى نزمى ڤۆڵتیه‌ى كاره‌باوه‌ ده‌ناڵێنن به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ى پڕۆژه‌یه‌كه‌وه‌ كێشه‌كه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر كرا و ڤیڵتیه‌كه‌یان له‌ 130 یه‌وه‌ كرایه‌ 220.

ناحیه‌ى پێباز بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار بە تێچووی زیاتر لەیەک ملێون و 500 هەزار دۆلار وێستگەى کارەبای باوەنور دانرا و به‌ شێوەیەکی ئه‌زموونیش كه‌وته‌ کار .

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، چەندین ساڵە دانیشتوانه‌كه‌ى بەدەست نزمی ڤۆڵتیەی کارەباوە دەناڵێنن به‌ڵام لە ئێستادا له‌رێگه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌وه‌ ڤۆڵتیەی کارەبا  لە نێوان 220 تاوه‌كو 230  ڤۆڵتیەدایە کە پێشتر بە گەرما و سەرمای هاوین و زستان ڤۆڵتیە دادەبەزی بۆ 130 و زۆرجار دەبوو بەهۆی سوتانی ئامێرە کارەباییەکانی ماڵان .

به‌هۆى پڕۆژه‌یه‌كەوە چه‌ند رۆژێكه‌ گه‌ڕه‌كێكی ناح...

به‌هۆى پڕۆژه‌یه‌كەوە چه‌ند رۆژێكه‌ گه‌ڕه‌كێكی ناحیه‌ى پێباز بێ ئاوه‌

له‌ ناحیه‌ى پێباز شوێنێكی نوێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و ...

له‌ ناحیه‌ى پێباز شوێنێكی نوێ بۆ كۆكردنه‌وه‌ى زبڵ و خاشاك دیاریده‌كات

هێنده‌ى نه‌ماوه‌ ناحیه‌ى پێباز به‌ته‌واوه‌تى له‌ ...

هێنده‌ى نه‌ماوه‌ ناحیه‌ى پێباز به‌ته‌واوه‌تى له‌ مین پاكبكرێته‌وه‌