دیمه‌نێكی كاتى راده‌ستكردنه‌وه‌ى كێڵگه پاككراوه‌كه له‌لایه‌ن ده‌زگاى مینى گه‌رمیان.. وێنه: راگه‌یاندنى ناحیه‌ى پێباز
كێڵگه‌یه‌كی پاككراوه كرایه‌وه له‌وه‌ڕگا
هێنده‌ى نه‌ماوه ناحیه‌ى پێباز به‌ته‌واوه‌تى له مین پاكبكرێته‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ناحیه‌ى پێبازی سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، كێڵگه‌یه‌كی مین دواى پاككردنه‌وه‌ى، راده‌ستى ئه‌نجومه‌نى گوندێك كرایه‌وه و له‌سنوورى ناحیه‌ش ته‌نیا یه‌ك كێڵگه ماوه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ناحیه‌یه مین و ته‌قه‌مه‌نى تێدا نه‌مێنێت.
كێڵگه مینه‌كه، له گوندی لەواوان “پاریاوڵەی بچوک” بوو، پێشتر باره‌گاى سریەی بووه و به‌كێڵگه مینى -C ناسراوه.
عه‌دنان عه‌لی محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری ناحیە پێباز به 964ـى وت، كێڵگه مینه پاككراوهكهى ئه‌م گونده كه‌وتبووه نزیك رێگاى سه‌ره‌كى كه‌لار – سلێمانى و رووبه‌ره‌كه‌ى 15 هه‌زار و 500 مه‌تر دووجایە.
وتیشی “پێشتر زه‌ویه‌كه وه‌ك موڵكى گشتى له‌وه‌ڕگا بووه و ئێستاش دواى راده‌ستكردنه‌وه‌ى به ئه‌نجومه‌نى گوند، هه‌ر بۆ له‌وه‌ڕگا به‌كارده‌هێندرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له سنوورى ناحیه‌كه‌یان ته‌نیا كێڵگه‌یه‌كی دیكه‌ى مین ماوه پاكبكرێته‌وه و داواشی له ده‌زگاى مینى گه‌رمیان كرد ده‌ست به پاككردنه‌وه‌ى بكه‌ن.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ناحیه، له مه‌ڕاسیمی راده‌ستكردنه‌وه‌ى ئه‌م كێڵگه مینه کەسایەتی دیاری ناوچەکە و لێپرسراوى دەزگای مین له‌گه‌رمیان ئاماده‌ى بوون.