وێنەی فەقێیە دۆزراوەکە ... گرافیک؛ 964+
"شەو له‌سه‌ر شه‌قامێکی هەولێر خه‌وتبوو"
ئه‌و فه‌قێیه‌ى له‌دوێنێوه لە “کۆڕێ” ونبووبوو به سه‌لامه‌تى دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه فه‌قێیه‌كى گه‌نج له دواى ده‌رچوونى له حوجره‌ى خوێندن، نه‌گه‌ڕابووه‌وه ماڵه‌وه و كه‌سوكاره‌كه‌شی وێنه و زانیاریان له‌سه‌ر بڵاوكردبووه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ى.
فه‌قێكه، ناوى دەریا محەمەد ئیسماعیل شیرەیی، تەمەن 17 ساڵە و لە شاره‌دێى کۆڕێى سه‌ر به قه‌زاى پیرمام لە حوجرە دەخوێنێت، دوێنێ هه‌ینى دوای نوێژی عەسر كه لە مزگەوت دەرچووبوو بێ سۆراغ بوو.
هاشم عه‌بدوڵا شیره‌یی، مامۆستای ئایینى كه‌سی نزیكى فه‌قێیه‌ى ونبووه‌كه به 964ـى وت، ونبوونه‌كه‌ى شتێكی ئاسایی بووه و دواى ئه‌وه‌ى له كۆڕێ گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌ولێر بۆ ماڵه‌وه به هۆى هیلاكی و ماندووبون له‌سه‌ر شه‌قامێك خه‌وتى لێكه‌وتبوو و تاوه‌كو به‌یانی ئه‌مڕۆ خه‌به‌رى نه‌بووبووه‌وه.
وتیشی “فه‌قێكه كه‌سێكى كه‌مدوو و شه‌رمنه، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌شی بۆ هه‌ولێر دیاره له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه ویستوویه‌تى پشووبدات به‌ڵامخه‌وى لێه‌وتووه و خه‌به‌رى نه‌بووه‌ته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هیچ كێشه‌و گرفتێك له‌نێوان گه‌نجه‌كه و ماڵه‌وه‌یاندا نییه ئه‌وه‌ى روویداوه شتێكی ئاسایی بووه.
روونیشیكرده‌وه، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه ئه‌م گه‌نجه وه‌كو فه‌قێ له حه‌جره‌ى مزگه‌وتێك له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا حسێن له شاره‌دێى كۆڕێ ده‌خوێنێت و رۆژانه‌ش له‌هه‌ولێره‌وه بۆ ئه‌م خوێندنه سه‌ردانى كۆڕێ ده‌كات.