زاخۆ

سێ گەشتیار لە خنکان رزگارکران

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی زاخۆ رایگەیاند کە سێ گەشتیار لە رووباری گۆڤکێ لە قەزای باتیفا لە خنکان رزگارکران.

وەک ئەوەى بەرگری شارستانی زاخۆ  بڵاوى کردووەتەوە، رووداوەکە کاتژمێر 3:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی روویداوە، کاتێک تیمەکانی بەرگری شارستانی بە هاوکاری هاوڵاتیانی خۆبەخش و هاوڵاتیانی ناوچەکە، توانیان سێ کەس رزگار بکەن کە خەریک بوو بخنکێن.

ئەو سێ کەسە کە خەڵکی قەدش بوون، بە ناوەکانی (ا.ص.ع)ی تەمەن 19 ساڵ، (ش.ص.ع)ی تەمەن 15 ساڵ و (ل.ش.ع)ی تەمەن 16 ساڵ بوون.

دوای رزگارکردنیان و ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی، هەر سێ کەسەکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەرگری شارستانی خەریکی رزگارکردنی دوو پۆلیسه‌كه‌ی پا...

بەرگری شارستانی خەریکی رزگارکردنی دوو پۆلیسه‌كه‌ی پاسه‌وانى سنوورن له‌ مه‌رزى كێلێ