ساتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەی بالیسان. فۆتۆ: پۆلیسی ژینگەی هەولێر
لە دارستان کەوتووەتەوە
ئاگرەکەی شەقڵاوە 70 دۆنم باخ و پوش و پاوانی سوتاند
964+
ژووری هەواڵ
لە دارستانێکی ناحیەی بالیسان ئاگر کەوتەوە و ژمارەیەک داری سروشتی و رووبەری نزیکەی 70 دۆنم پوش و پاوان و رەز و باخ سوتان.
ئەمڕۆ دووشەممە 28.7.2025، پۆلیسی دارسـتان و ژینگەی شەقلاوە رایگەیاند، ئاگرەکە لە گوندی بێراوە، چیای شێرەو کەوتووەتەوە و دوای هەشت کاتژمێر توانراوە کۆنتۆڵبکرێت.
گوندی بێراوە دەکەوێتە ناحیەی بالیسان لە سنووری قەزای شەقڵاوە.
پۆلیسی دارسـتان و ژینگەی شەقلاوە دەڵێت، تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و داوا لە هاوڵاتیان دەکات لە خەمی دارستانەکاندا بن.