ئاکرێ

هەر نەورۆز نا لە هەنجیریش نمونەیە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

کاتێک باسى ئاکرێ دەکرێت یەکسەر ئاگرى نەورۆز دێتە بەرچاومان، بەڵام ئەو شارە تەنیا لە نەورۆزدا نمونە نییە، هەنجیرەکەشى یەکێکى ترە لەو بەرهەمانەى ناوبانگێکى گەورەیان بۆ ئاکرێ دروستکردووە.

بەگشتى لە زۆربەى شوێنەکانى کوردستان هەنجیر دەکرێت، بەڵام هەنجیرى ئاکرێ بە تام و بۆن و گەورەییەکەى لەگەڵ هەنجیرى شوێنەکانى دیکە جیا دەکرێتەوە.

لە هەرێمى کوردستان وردە وردە، بەرهەمى هەنجیر دەستیپێکردووە و لە ئاکرێش دەست بە چنین کراوە، حەسەن غازى کە جوتیارێکى شارى ئاکرێیە، بە 964ـى وت،”زیاتر لە 20 ساڵە سەرقاڵى کارى باخداریى و هەنجیرین، چونکە ئاکرێ نیشتمانى هەنجیرە و گەورەیى قەبارەکەیى و شیرینییەکەى، ناسنامەى ئەو بەرهەمەن”.

لە ئاکرێ زیاتر لە چوار جۆرى هەنجیر بەرهەمدەهێندرێت، بەڵام بەناوبانگترینیان جۆرى شاکرییە، وەک ئەوەى حەسەن غازى باسى دەکات، قەبارەکەى گەورەیە و رەنگەکەى جوانترە، بەڵام تامى وەک جۆرەکانى ئەحیابەگى، بێناتى و پایزیى، خۆش نییە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سێیەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق بەڕێوەدەچیت

سێیەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق بەڕێوەدەچیت