لە 45 پاڵاوتگەی نایاسایی دهۆک 34ـیان داخراون
11 پاڵاوتگەکەی کواشێ 10 رۆژیان لەبەردەم ماوە بۆ ئەوەی دانەخرێن
+964
عەمار عەزیز – دهۆک
دوو مانگ مۆڵەت دەدرێتە 11 پاڵاوتگەی کواشێ بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان.
بەپێی بەدواداچوونی تۆڕی964، ئەو 11 پاڵاوتگەیە زیاتر لەمانگێکە لەژێر تاقیکردنەوەدان و تا یەکی ئاداری داهاتوو ئەگەر مەرجەکان جێبەجێ نەکەن ئەوا دادەخرێن و رێگایان نادەن کاربکەن.
پەیامنێری توڕی964، بەمەیدانی دەچێتە ناوچەی کواشێ تا لەنزیکەوە بزانێت تاچەند مەرجەکانی جێبەجێکراون، جگە لەدوکەڵ هاوکات بۆنێکی زۆر ناخۆش بەسەر سنووری قەزایەکەدا بڵاودەبێتەوە.
خەلیل مەحمود، قایمقامی قەزای سێمێل بۆ توڕی964ـی وت، ئیدارەی پارێزگای دهۆک موڵەتی دوو مانگی داوەتە 11 پاڵاوتگەی سنووری قەزای کواشێ تا لەو ماوەیەدا ئیشەکانی خۆیان رێکوپێک بکەن و پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بن.
ئەو 11 پاڵاوتگەیە زۆرینەیان گازوایل بۆ مۆلیدەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بەرهەمدەهێنن
“ئەو پاڵاوتگانە زیاتر لەمانگێکە لەژێر تاقیکردنەوەن ئەگەر تا یەکی مانگی ئادار تەواوی مەرجەکان جێبەجێ نەکەن ئەوا دادخرێن”. خەلیل مەحمود وای وت، ئەوەشی خستەڕوو ئەو 11 پاڵاوتگەیە زۆرینەیان گازوایل بۆ موەلیدەکانی سنووری پارێزگای دهۆک بەرهەمدەهێنن، بەشێک لەمەرجەکانیان جێبەجێ کردووە، بەڵام هێشتا هەندێکیان ماون.
لەو ناوچەیەدا 45 پاڵاوتگەی نایاسایی هەن، تائێستا 26ـیان تێکدراون، هەشت دانەیان خۆیان وازیانهێناوە، تەنیا ئەو 11 پاڵاوتگەیە نەبێت کەرێگایان پێدراوە کاربکەن، بەو مەرجەی رێنماییەکان جێبەجێبکەن
زیاتر وتی “حکومەتی هەرێم پێداگیرە لەسەر ئەوەی کە دەبێت سەرجەم مەرجەکان جێبەجێ بکەن بە پێچەوانەوە دادەخرێنەوە”.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی964، لەو ناوچەیەدا 45 پاڵاوتگەی نایاسایی هەن، تائێستا 26ـیان تێکدراون، هەشت دانەیان خۆیان وازیانهێناوە، تەنیا ئەو 11 پاڵاوتگەیە نەبێت کەرێگایان پێدراوە کاربکەن، بەو مەرجەی رێنماییەکان جێبەجێ بکەن.
پێداچوونەوەی: فەرمان سادق