دوو دیمەنی ئەو پارچە ئاسنانەی لە جەستەی نەخۆشەکە دەرهێندراون... وێنە؛ تەندروستی سلێمانی.
هۆكاره‌كه‌ى نازاندرێت
له سلێمانى 24 ده‌رزى و موكێش له جه‌سته‌ى نه‌خۆشێك ده‌رهێندران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى سلێمانى حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ نه‌خۆشێك بڵاوكرده‌وه كه 24 ده‌رزى و موكێشی قوتدابوو ئه‌وانیش ده‌ریانهێناوه.
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له‌لایه‌ن تیمی پزیشکی بەشی هەناوبینی و بێهۆشکاری نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەری فێرکاری بۆ نه‌خۆشه‌كه ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له‌ناو جه‌سته‌ى نه‌خۆشه‌كه 16 موکێش و هه‌شت دەرزی و دوو بەرگی موکێش بۆ چارەخوازێکی ته‌مه‌ن 29 ساڵى ره‌گه‌ز نێر ده‌رهێنراوه.
سامان له‌تیف، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه كه زانیاری هه‌بێت له‌سه‌ر قوتدانى ئه‌م پارچه ئاسنانه له‌لایه‌ن نه‌خۆشكه‌وه، وتیشی “به‌هۆى تایبه‌تمه‌ندى كه‌سایه‌تی نه‌خۆشه‌وه ناتوانن هیچ زانیاری و ورده‌كارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوبكه‌نه‌وه.