دوکان

دەستگیرکران؛ ئەو دوو تۆمەتبارەى دزیان لە فرۆشگایەک کردبوو

964+

وریا فەتاح

پۆلیسى سلێمانى، دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند کە لەناو فرۆشگایەکى قەزاى دووکان دزیان کردبوو.

بەپێى راگەیەندراوى پۆلیسى سلێمانى، مەفرەزەكانی نوسینگەی دوکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکەیان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد کە بڕێک کەلوپەلی ناو فرۆشتگایەکی هاوڵاتییەکیان دزی بوو.

روونکراوەتەوە کە دەستگیرکردنى ئەو دوو تۆمەتبارە لەسەر سکاڵاى خاوەنى ئەو فرۆشگایە بووە کە بڕێک کەلوپەلی لەناو دوکانەکەیدا لێ دزراوە.

بە وتەى پۆلیس، هەردوو تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەب (ب، ع، ح) لەدایکبووی 1990 و (ئ، ر، ع) لەدایکبووی 1997 دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

پۆلیس تۆمەتبارەکەى دەستگیرکرد: 150 ملیۆن دینار و بڕێک ئا...

پۆلیس تۆمەتبارەکەى دەستگیرکرد: 150 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتونى دزى بوو