کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی عێراق
دووشەممە
پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم کۆدەبێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
رۆژی دووشەممە، پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ دەکات لەبارەى هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی کارنامەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق، گفتوگۆ دەکرێت لەبارەى دوو بڕگە دەکرێت، بڕگەى یەکەم تایبەتە بە گفتوگۆ لەبارەى رووداوى ئاگرکەوتنەوەى شارى کوت.
لە بڕگەى دووەمدا گفتوگۆ لەبارەى هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر ژێرخانى ئابووریی هەرێمى کوردستان دەکرێت.
لە ماوەی نزیکەی مانگێکدا، چەندین هێرشی درۆنی بۆسەر بەشێک لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون.
ماوەیەكە هێرشی درۆنی بۆ سەر كۆمپانیا و كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و زەرەروزیانێكی زۆری پێ گەیاندوون و بەرهەم هێنانی نەوتیشیان راگرتووە.
لە 17 رۆژدا ، 18 درۆنی بۆمبڕێژکراو رەوانەی کوردستان کراون، زۆربەی ئامانجی درۆنەکانیش کێڵگە نەوتییەکان، فڕۆکەخانە و هێزەکانی پێشمەرگە بوون، ئەویش لە ناوچەکانی زاخۆ، دهۆک، هەولێر، پردێ، سلێمانی و گەرمیان، خراونەتە خوارەوە یان نراون بە ئامانجەکانیانەوە.