دیمەنێك لە ئاگرتێبەربوونی مۆڵی هایبر ماركت
سێ ئەفسەریش راگیراون
ئاگرەكەی كوت 17 بەرپرسی لە كارەكانیان دوورخستەوە
964+
محەمەد فاتیح
لەسەر رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی كوت، 17 فەرمانبەر كە هەموویان بەرپرس و بەڕێوەبەرن، بە شێوەیەكی كاتی لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە و سێ ئەفسەریش راگیراون.
بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، دەرکەوتووە کە کەمتەرخەمییەکی روون لەلایەن ژمارەیەک لە بەرپرسان و فەرمانبەرانەوە لە چەندین فەرمانگەی پەیوەندیداردا هەبووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق باس لەوە دەكات، لیژنەکە تائێستاش بەردەوامە لە کارەکانی تا بە تەواوەتی لێکۆڵینەوەکان کۆتایی دێت و هەر لەگەڵ تەواوبوونى ئەنجامە کۆتاییەکان بە شێوەیەکی شەفاف بۆ رای گشتی رادەگەیەنرێن.
بە بڕیاری لیژنەكە ئەم فەرمانبەرانە بە شێوەیەكی كاتی لە كارەكانیان دوورخراونەتەوە:
1. بەڕێوەبەری بەشی گەشتوگوزاری واست
2. بەڕێوەبەری شارەوانیی کوت
3. بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانیی کوت
4. بەرپرسی پێشووی بنکەی ئاوی کوت
5. فەرمانبەر (عەلی عەباس کازم) – بەرپرسی داهاتی بنکەی ئاوی کوت
6. بەرپرسی پێشووی بەشی سەرپێچییەکان لە شارەوانیی کوت
7. بەرپرسی پێشووتری یەکەی سەرپێچییەکان لە شارەوانیی کوت
8. چاودێری پێشووی بەشی سەرپێچییەکان لە شارەوانیی کوت
9. بەڕێوەبەری ناوەندی نیشتمانیی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی
10. بەڕێوەبەری کەرتی یەکەمی چاودێریی تەندروستی / کوت
11. بەڕێوەبەری بەشی چاودێریی تەندروستیی کەرتی یەکەمی کوت
12. فەرمانبەری بەشی چاودێریی تەندروستیی کەرتی یەکەم / کوت
13. فەرمانبەری بەشی چاودێریی تەندروستیی کەرتی یەکەمی کوت
14. بەڕێوەبەری ئێستای ڕێگاوبانی واست و یاریدەدەری پێشووی بەڕێوەبەری شارەوانیی کوت
15. بەرپرسی بەشی سەرپێچییەکان / شارەوانیی کوت
16. بەرپرسی یەکەی سەرپێچییەکان / کەرتی کەفائات لە شارەوانیی کوت
17. فەرمانبەر لە یەکەی سەرپێچییەکانی کەرتی کەفائات
بڕیاری راگرتنیش بۆ ئەم ئەفسەرانەی خوارەوە دەرچووە:
1. بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی گەشتیاریی واست
2. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی واست
3. فەرماندەی کەرتی یەکەمی بەرگریی شارستانی / کوت
بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكەوە لە مۆڵی هایبەر ماركێت لە شاری كوت لە پارێزگای واستی عێراق، زیاتر لە 60 كەس گیانیان لەدەست دا.