لە قەزای شێخان

دژەتیرۆری کوردستان: بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی باعەدرێ

964+
پەری ساڵح

دژەتیرۆری کوردستان پشت راستی کردەوە، کەمێک لەمەوپێش بۆ جاری دووەم بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی هاند ئۆیلی ئەمریکی لە باعەدرێ پارێزگای دهۆک.

هێرشەکە ئەم ئێوارەیە کاتژمێر 07.10 خولەک روویداوە، بەپێی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە، ئەمە لە کاتێکدایە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهەمنشێوە لە کاتژمێر 7:14 خولەکی بەیانی لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی باعەدرێ، کە بە دیاریکراوی دەکەوێتە قەزای شێخانەوە.

هاوکات لە کاتژمێر 6:00 و 6:15 بەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی DN...

بە سێ درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی نەوتی DNO