هۆکارەکە دواکەوتنی موچەیە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی کۆیە بایکۆتی دەوامی کرد

964+

دەریا ئەحمەد – کۆیە

فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە، بەهۆی دواکەوتنی موچەوە بایکۆتی دەوامیان کرد، بەڵام لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە دەوام ئاساییە.

هاوکار عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە بە 964ـی وت، لە هەردوو نەخۆشخانەی تەقتەق و نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی کۆیەش جگە لە لێپرسراوی ژوورەکان سەرجەم فەرمانبەران بایکۆتیان کردووە.

وتیشی، تەنیا حاڵەتی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەکان وەردەگیرێت، جارێ بنکە تەندروستییەکان بایکۆتیان نەکردووە، بەڵام چاوەڕێ دەکرێ ئەوانیش بایکۆت بکەن.

بایکۆتی فەرمانبەرانی کەرتی تەندروستیی لە کۆیە، بە سەرەتای بایکۆت لە قەزاکەدا هەژمار دەکرێت و هێشتا هیچ فەرمانگەیەکی تر بایکۆتی دەوامیان رانەگەیاندووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

کارمەندانی تەندروستى کۆیە بایکۆتیان راگەیاند

کارمەندانی تەندروستى کۆیە بایکۆتیان راگەیاند