دیارنییە لە کوێوە ئاڕاستە کراون
بە درۆن هێرش کرایەسەر کێڵگەی خورمەڵە
964+
شۆڕش قادری
بە دوو درۆن هێرش کرایەسەر کێڵگەی خورمەڵە و تا ئێستاش دیارنییە لە کوێوە ئاراستە کراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە خورمەڵە بە 964ـی وت، لە هەولێر بە دوو درۆن هێرش کراوەتە سەر کۆمپانیای کار گرووپ و وێستگەی ئاو و بەشی فلتەری کۆمپانیاکەیان کردووەتە ئامانج.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو درۆن بوون و هێرشیان کردووەتە سەر شوێنەکە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی، تا ئێستا دیار نییە ئەو درۆنانە لە کوێوە ئاڕاستە کراون و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیـش لە نزیک کێڵگەکە هەواڵەکەی بۆ 964 پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند، دەنگێکی بەهێز بیستراوە و وادەرکەوتووە کە درۆنەکان بە ئاسمانەوە تەقێنراونەتەوە.