راگه‌یه‌ندراوێكی كه‌جه‌كه:
11ـى ئه‌م مانگه دیاریكرا بۆ مه‌راسیمی چه‌كدانانى په‌كه‌كه بەڵام شوێنەکە ئاشکرا نەکراوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
کەجەکە ئاشكراى كرد، كه مەڕاسیمی لەناوبردنی چەک، سەرلەبەیانی رۆژی هەینی 11.7.2025، له کاتژمێر 8:00 بۆ 9:00 بەڕێوەدەچێت، داواشی له میدیاكاران و رۆژنامه‌نووسان كردووه، پێویست ناكات بۆ بەشداربوون پێشوەختە خۆیان تۆماربكه‌ن، بەڵكو پێویستە باجی تایبەتی رۆژنامەوانی خۆیان و ناسنامەیان پێ بێت.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 025 نووسینگەی راگەیاندنی کەجەکە (باڵى سه‌ربازى پارتى كرێكارانى كوردستان) وردەکاریی و کات و شوێنی مەڕاسیمی لەناوبردنی چەکه‌كانى ئاشكراكرد، كه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كات و رۆژى دیاریكراو بۆ ئه‌م مه‌ڕیمه دیاری نه‌كرابوو.
ته‌نیا ئه‌وه ماوه شوێنى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌ڕاسیمه‌كه دیاری بكات، به‌ڵام ده‌ڵێت، پاس دابینکراوە و هەموو بەشداربووان دەگەیەنێتە شوێنێک نزیک لە شوێنی دیاریکراوی مەڕاسیمەکە، بۆ ئەو مەبەستەش داوا له به‌شداربوون ده‌كات لە (هۆتێل ئاشوور) لە شارۆچکەی دوکان ئامادە بن.
كه‌جه‌كه، به‌رچاوڕوونى داوه‌ته میدیاكاران و رۆژنامه‌نووسان، كه بۆ به‌شداربووینان پێویست بە هیچ خۆتۆمارکردنێکی پێشوەختە ناکات، بەڵام پێویستە باجی تایبەتی رۆژنامەوانیی و ناسنامەیان پێبێت و خۆیان بناسێنن، ئەو شوێنەش کە بۆی دەبرێن بۆ رووماڵکردن، مەڕاسیمەکە لە شاشەیەکی گەورەوە نیشان دەدرێت، هەروەها دەتوانن بە خواستی خۆیان دیمەن و دەنگی خامی مەڕاسیمەکە بەدەستبهێنن.
شوێنى مه‌ڕاسیمه‌كه کارەبای بۆ دابینكراوه، بە هۆکاری ئەمنیی ناتوانن لێدوان لە ئەندامانی گروپەکە وەربگرن، بەڵام قسەکردن لەگەڵ چاودێرەکان ئاساییە.