41 گەڕەك کارەبایان 24 کاتژمێرییە

کارەبای سلێمانی: 291 مۆلیدە کوژاونەتەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ناونیشانی ئەو شوێنانەی بڵاوکردەوە کە کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری و دەڵێت، سەرجەم گەڕەكەكانی ناو شەقامی بازنه‌یی مەلیك مەحمود ئێستا چوونەتە نێو پرۆژەی رووناکیەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.7.2025، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، زیاتر لە 41 گەڕەكی ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ژمارەیەك گەڕەكی دەرەوەی سەنتەری شار كارەباكەیان بوەتە 24 كاتژمێری كە لە 92 فیدەرەوە كارەبا وەردەگرن.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، بەپێی پلانی كاركردنی پرۆژەی رووناكی ئامادەكارییە تەكنیكییەكان تەواو بوون و 14 هەزار هاوبەشی کارەبا چوونەتە ناو پرۆژەی کارەبا كە 504 هەزار هاوڵاتی لێی سوودمەنددەبن، هەروەها 291 مۆلیدەش كوژاونەتەوە.

ئەو گەڕەکانەی کە کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری لە سلێمانی ئەمانەن:

‎سێتوان _ زێڕينۆك _ خەبات _ ياڵەكەى خەبات _ شۆڕشى نوێ _ ابراهيم احمد _ كانیبا_ گوڵی شار _ گرین ستی _ شوقەكانی یەكگرتوو _ هۆمەرە كوێر _ گەڕەكى چيا _ نەخۆشخانەی هيوا _ نەخۆشخانەی ئەنور شێخە _ نەخۆشخانەی سمارت _ سەرشەقام _ بەشێكی مامۆستايان _ وەيس _ جولەکان _ بەرانان _ گردی علی ناجی _ كانی ئاسكان _ عەقارى _ شێخ فەتاح _ شێخ محی الدین _ قالاوە _ چوارباخ _ شارەوانى _ حاجى ئاوا _ ئوتێل گراند میلینیۆم _ مامۆستايان _ باخان _ سەربەرزی _ مەجيدبه‌گ _ باخی سەعید بەگ _ كارێزەوشك _ هەواری تازە _ شێخان _ رزگارى تازە _ زەرگەتە _ شەهيدانى زەرگەتە _ گردی ئەندازیاران _ بەشێكی بەرانان _ بەختياری _ بەختياری تازە

تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی سوودمەندن لە پرۆژە...

تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی سوودمەندن لە پرۆژەی رووناکی