ئارتین شاد: خوێندن و ماندووبوونى زۆر سه‌ركه‌وتوویی كردم
964 یه‌كه‌مى سه‌رئاستى هه‌رێم له به‌شی زانستى دۆزییه‌وه
964+
دیلان محه‌مه‌د – سلێمانى
964 یه‌كه‌مى سه‌رئاستى هه‌رێم له به‌شی زانستى له سلێمانى دۆزییه‌وه كه ناوى ئارتین شاد و به کۆنمرەی 100 بووه‌ته یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى هه‌رێمك و ده‌ڵێت بۆ داهاتوو به‌شی پزیشكی یه‌كێك له خواسته‌كانیه‌تى.
شاد به 964، وت، دلنیانه‌بووه كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجامى خوێندنه‌كه‌ى بزانێت كه چونكه رۆژه‌كه‌ى دیاریكراو نه‌بوو، به‌ڵام ده‌ڵێت دایك و باوكی پێیان وتووه كه ئه‌نجامه‌كه‌ى راده‌گه‌یه‌ندرێت.
وتیشی “ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى كه بوومه‌ته یه‌كه‌مى سه‌ر ئاستى هه‌رێم ئه‌وه‌بووه كه ئه‌مساڵ زۆر به چڕى خوێندوومه و خۆم ماندوو كردووه”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن