شەوى رابردوو چى روویدا؟
شەڕ دەنگى نەما؛ ئینجا سەرەى موچەیەیە
964+
وریا فەتاح
دواى کۆتایهاتنى شەڕ، تەنیا لێدوانە توندەکان مابوون، خەریکە ئەوەش نامێنێت و بە تەواوەتى ئاسایى دەبێتەوە، لاى خۆشمان 60 رۆژى رێکە موچە نەهاتووە و هەموو چاوەکان لەسەر هەولێر و بەغدان.
شەوى رابردوو، شەوێکى ئارام بوو بۆ هەرێمى کوردستان، بەڵام ئەمڕۆ هەموو چاوەکان لەسەر شاندەکانى هەرێم و بەغدان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، چونکە 60 رۆژى رێکە موچەخۆرانى هەرێم هیچ موچەیەکیان وەرنەگرتووە.
لەسەر ئاستى ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکاش تەقریبەن شتەکان وردە وردە بەرەو کۆتایى دەچن و لێدوانەکانیش کەمیان کردووە.
ئەوەى قسانەى شەوى رابردوو کراون ئەمانەن:
ترهمپ: دەڵێت: دادگاییکردنی ناتانیاهۆ رێگرە لە تواناکانى بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ هەریەک لە ئێران و بزووتنەوەی حەماس.
ترهمپ: ئەگەری هەیە هاوکارییە سەربازییەکان بۆ ئیسرائیل هەڵبپەسێردرێن ئەگەر دادگاییکردنەکەی ناتانیاهۆ هەڵنەوەشێنرێتەوە، کە ڕووبەڕووی شتێکی ترسناک بووەتەوە.
عەلى شەمخانى راوێژکارى باڵاى خامنەیش چاوپێکەوتنێکى ئەنجامداوە و وتویەتى: دەزانم بۆچى منیان کردە ئامانج، بەڵام ناتوانم بیڵێم.
ئێران تازە بە تازە ئاشکراى دەکات کە لە ئەنجامى هێرشى ئیسرائیل بۆسەر زیندانى ئەوین 71 کەس گیانیان لەدەستداوە.