سایتەکەیام
یەکێتى زانایانى کوردستان هاککرا
964+
وریا فەتاح
سایتى یەکێتى زانایانى ئاینى کوردستان، هاککرا و لەسەرى نوسراوە، هەرێمى کوردستان پێویستى بە رێکخراوى ئاینى بەسیاسیکراو نییە.
کەمێک لەمەوبەر، سایتى یەکێتى زانایانى ئاینى کوردستان هاککرا و لەسەرى نوسراوە،”هاككرا له لایەن تیمی سایبەر دراگۆنز”.
وێنەکانى ناو سایتەکەش بە نوسینێک گۆڕدراون و لەسەریان نوسراوە،” کوردستان پێویستی بە رێکخراوی ئاینی بە سیاسەت کراو نیە، پێویستی بە بزاڤێکی کوردییە که بەرگری له مێژوو و زمانی کوردی بکات”.
دواین بابەت کە سایتى یەکێتى زانایانى ئاینى کوردستان بڵاوى کردووەتەوە، بەیاننامەیەکە بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی.
لینکى سایتى یەکێتى زانایانى کوردستان (https://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=7881)