نیو تۆنیش دەستیبەسەردا گیراوە
لە ئەمساڵدا 520 کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دەزگای ئاسایشێ هەرێم ئامارگەلێکی مەترسیدار سەبارەت بە بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەخاتەڕوو، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 520 تۆمەتبار لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە ـی964 وت، لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا 520 تۆمەتبار دەستگیر کراون و لە نێویاندا 243 بەکارهێنەرن و بەراورد بە شەش مانگی ساڵی رابردوو ئەو رێژەیە کەم بووەتەوە.
باسی لەوەکرد، بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو رووی لە هەڵکشان کردووە، بە جۆرێک تەنیا لەمساڵدا دەستیانگرتووە بەسەر نیو تۆم ماددەی هۆشبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکە بە بەرنامە کاری لەسەر کراوە و بووە بە شوێنێکی ترانزلێت بۆ گواستنەوەی ماددەکان و ئەوانەشی بەکارهێنەرن زیاتر گەنجن تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵدایە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی