داواكارن بهرهبهیانهكان كارهبایان ههبێت
كاسبكارانى عهلوهى كهلار بە لایتی مۆبایلەکانیان بەرھەمەکانیان دەفرۆشن
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
بەپێی ڤیدیۆیەک کە بۆ 964 نێردراوە، کاسبکارانی عەلوەی کەلار نزیکی کاتژمێر 3:00ـى بەرەبەیان دێنە عەلوەکە بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمەکانیان، بەڵام کارەبایان نیە و دەبێت بە لایتی مۆبایل کارەکانیان بکەن.
کاروان ئەبوبەکر، کاسبکارێکی نێو عەلوەی کەلارە و ڤیدیۆکەی تۆمارکردوە بە 964ى وت، بۆیه بەیانیان زوو دهژنه عهلوهكه بۆئهوهى بەرھەمەکانیان ساغبکەنەوە، بەڵام کاتێک دهچنه ئهوێ کارەبا له عهلوهكه نییه و دهڵێت “دەبێت بە تاریکی دانیشین و بەلایتی مۆبایل ئیشەکانمان بکەین”.
وتیشی “ئێواران لە کاتژمێر 7:00ـەوە، کارەبا دەبڕێت تا کاتژمێر 4:00ـی بەیانی، ئێمە گرفتەکەمان لەوەیە بەیانیان درەنگ کارەبامان پێدەدرێتەوە، چونکە کاسبکارەکان لە کاتژمێر 3:00 دێنە عەلوە، ئەو یەک کاتژمێرە بە لایت ئیشەکەین تا کارەبا دێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا وەرزی پێگەیشتنی بەرھەمی جوتیارانە، ئهوانیش ناچارن بەو تاریکیە بەرھەمەکان بکڕن و بە لایتێکەوە سەیری بکەن، داواكاریشه تەنیا بەیانیان لە کاتژمێر 3:00 کارەبایان پێبدرێت.
ئالان ئەرکان وتەبێژی کارەبای گەرمیان بە راگەیاند بەهۆی ئەوەی پێدانی کارەبا بە علوەی کەلار بەستراوەتەوە بە سنووری گردەگۆزینەوە ئەوان ناتوانن دەستکاری بەرنامەی دابەشکردنەکە بکەن.پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن