هەولێر

درۆنێک لە ناحیەی شەمامک کەتووەتە خوارەوە 

964+

ئەحمەد شەمزین

لە ناحیەی شەمامکی پارێزگای هەولێر دوای نیوەرؤی ئەمڕۆ درۆنێک خرایە خوارەوە و کونسوڵخانەی ئەمریکاش لە هەولێر زەنگی ئاگادار کردنەوەی لێدا، هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.

پەیامنێرانی 964 لە هەولێر بەدوای رووداوەکەدا چوون و ئەحمەد شەمزین رۆیشتە شوێنی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە شوێنەکە کۆیکردوونەتەوە دەڵێت، پێش کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە بۆ ماوەی کاتژمێرێک دوو هەلیکۆپتەر بەسەر ئاسمانی گوندی سۆربەشدا سووڕاونەتەوە و خەڵکی ناوچەکە تووشی دڵەڕاوکێ بوون، دواتر پێش کاتژمێر 3:30 خولەک درۆنێک لە دەشتایی گوندی سۆربەش كاكەڵا خراوەتە خوار.

گوندی سۆربەش سەر بە ناحیەی شەمامکە و 15 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە.

عەبدولعەزیز خالند رۆیشتە لای کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و رایگەیاند لە دوای  کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە لە کونسوڵخانەکە زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدراوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

موشەکێک لە ناو قەزای قەرەداغ کەوتە خوارەوە

موشەکێک لە ناو قەزای قەرەداغ کەوتە خوارەوە