لە قەزای بێجی

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە شۆفێرێک گیانی لەدەستدا

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەقەزای بێجی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین ئۆتۆمبێلێک بەهۆی تیژڕەوییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی بە کۆنکرێت و هەیکەلێکی نێو شەقامێکدا کێشاو بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا و دوو سەرنشینی برینداربوون.

عەمید، موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری هاتوچۆ دەرەکیەکانی خورماتوو بە 964ـی وت، رووداوەکە لە ناوەندی قەزای بێجی روویداوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرۆلا بەتیژڕەویەوە لەسەر رێگای گشتی قەزاکە خۆی کردووە بە نێو شەقامێکدا و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە

وتیشی، بەهۆیەوە شۆفێر و دوو سەرنشینی نێو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و پێش گەیاندنیان بەنەخۆشخانە لەرێگا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداو  باری تەندروستی سەرنشینێکی دیکەیان ناجێگیرە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکوڵێنەوەمان دەرکەوتووە کە رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوی و پابەند نەبوونی شۆفێرەکەوە بووە، چونکە بەخێرایەکی زۆرەوە لەشەقامە گشتیەکە خۆی کردووە بە نێۆ کۆڵانەکەدا و تووشی ئەو کارەساتە بووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رووداوی هاتوچۆکەی خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستداو...

لە رووداوی هاتوچۆکەی خانەقین سێ کەس گیانیان لەدەستداوە