تۆمارکردنەکە ئۆنلاین دەبێت

لە سلێمانی سیستمی تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی فۆڕمی خۆراک کارا کرا

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی هاوڵاتیانی سنووری پارێزگاکە ئاگادار دەکاتەوە، سیستمی تۆماركردنی ئه‌لیكترۆنی بۆ فۆڕمی خۆراک کارا کراوە و دەبێت خۆیان تۆمار بكه‌ن.

تۆمارکردن لەرێگەی ئەپلیکەیشنێک دەبێت بەناوی “البطاقه‌ التموینیه‌” كه‌ بۆ هه‌ردوو سیستمی ئه‌ندرۆید و iOS به‌رده‌سته‌.

“مه‌رجه هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ كارتی نیشتمانیان هه‌بێت و له‌ كاتی خۆتۆماركردندا كارته‌كانیان پێ بێت و ئاماده‌ بن، چونكه‌ پێویسته‌ كارته‌كان له‌ رێگه‌ی مۆبایله‌كه‌وه‌ سكان بكرێت و هه‌روه‌ها وێنه‌ی ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌ بگیرێت”، بەڕێوەبەرایەتییەکە وا دەڵێت.

دەشڵێت، خۆتۆماركردنه‌كه‌ كارێكی قورس و سه‌خت نییه‌ و له‌ به‌رنامه‌كه‌دا هه‌موو روونكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ و ته‌نیا به‌ وردی و به‌ دیقەته‌وه‌ پڕی بكه‌نه‌وه‌ و هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو له‌گه‌ڵی بڕۆن.