دیمەنێکی حاجیان کاتێک بە دەورى کەعبەدا دەسوڕێنەوە - وێنە: ماڵپەڕى حەج و عومرەى سعودیە
"دروست نییە و فێڵکردنە"
هەندێک کەس پەیدا بوون بە یەک جار حەج بۆ چەند کەسێک ئەنجامدەدەن
964+
ژووری هەواڵ
بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە، بۆ وەرگرتنی مۆڵه‌تی حه‌جكردن ده‌بێت بڕی سێ هه‌زار دۆلار بدەن، ئه‌وه‌ی ئێستا ریكلامی بۆ ده‌كرێت به هه‌بوونی به‌ده‌ل حه‌ج به 300 دۆلار، هیچ بنه‌مایه‌كی نییه و فێڵكردنه له خه‌ڵك.
ئەمڕۆ سێشەممە 13.5.2025، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێم بە 964ـی راگەیاند، ئەو بانگه‌شه و ریكلامانه‌ی كه له سوشیال میدیا ده‌كرێت سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی حه‌ج بە 300 دۆلار له بری كه‌سی مردوو یاخود كه‌سی په‌ككه‌وته راست نین، چونکە هه‌ر هاوڵاتیه‌ك مۆڵه‌تی حه‌جكردن وه‌ربگرێت ده‌بێت بڕی سێ هه‌زار دۆلار بدات.
ئەو کەسانەی ئەو پارەیە وەردەگرن خەڵکی بیانین و “بە یەکجار حەج بۆ چەند کەسێک ئەنجامدەدەن، ئەمەش حەرامە و حەجەکەی دروست نییە”، کاروان ستونی وای وت.
حەج و عومرەی هەرێم کۆمپانیاکانیش ئاگادار دەکاتەوە پابەندی رێنماییەکان بن ئەگەرنا رێككاری توندی یاسایی و كارگێری له‌به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته به‌ر، تا ئه‌و ئاسته‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان لێوه‌ربگیردرێته‌وه.