پزیشکێکی پسپۆڕ وەڵام دەداتەوە
ئەگەر لە گەشت و سەیران مار یاخود دووپشک پێوەی دایت چی دەکەیت؟
964+
دیلان محەمەد جەزا
وەرزی بەهار و سەیرانە و لە کاتی پێوەدانی مار و دووپشک نابێت شوێنی پێوەدانەکە بریندار بکرێت و ببەسترێت.
دکتۆر سدیق حەمەعەزیز بەرپرسی فریاکەوتنی نەخۆخشخانەی شار بە 964ـى وت، لە کاتی پێوەدانی مار و دووپشک نابێت کەسەکە لە کاتی بورانەوە سەری بەر زەوی بکەوێت و نابێت شوێنی پێوەدانەکە بریندار بکرێت و ببەسترێت و گازی لێبگیرێت.
باسی لە زۆر وردەکاری دیکەش کردوەە کە لەکاتی پێوەدانی ئەم زیندەوەرانی پێویست مرۆڤ چی بکات.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن