به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ:
“له‌ژێر ئاو بێ‌ئومێد بووین چاوه‌ڕێى سه‌رئاوكه‌وتنى ته‌رمى مامۆستاكه ده‌كه‌ین”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى شه‌ش رۆژ به‌سه‌ر خنكانى مامۆستایه‌كى كچ له سنورى قه‌زاى مێرگه‌سۆر تێده‌په‌ڕێت، تیمه‌كان هه‌موو رێگایه‌كیان تاقیكردووه‌ته‌وه بۆ دۆزینه‌وه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستنا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانی ئاكرێ ده‌ڵێت “پێویسته چاوه‌ڕێى سه‌رئاوكه‌وتنى ته‌رمه‌كه بكه‌ین”.
ئا‌ڤێستا یوسف بەرزنجی، تەمەن 27 ساڵ، دانیشتووی هەولێر، پێشنیوەڕۆی رۆژی 5.4.2025 کەوتە ناو رووباری تەنگاتور لە قەزای مێرگەسۆر و تاوه‌كو ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه..
عه‌قید ئیبراهیم فه‌ریق به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ئاكرێ، كه هاوكارى به‌رگرى شارستانى سۆران بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى مامۆستاكه ده‌كات به 964ـى راگه‌یاند، تاڕاده‌یه‌كى له گه‌ڕانى ژێرئاو بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه بێهیوا بوونه، پێویسته چاوه‌ڕێى سه‌رئاوكه‌وتنى ته‌رمه‌كه‌ى بكرێتن.
وتیشی “ته‌نیا گۆمێكی قووڵ هه‌بوو، گومان ده‌كرا له‌ناویدا مابێته‌وه و گیربووبێت، به‌ڵام تیمه‌كانى غه‌واسمان ماوه‌ى نیوكاتژمێر له‌ژێر ئاوى گۆمه‌كه بۆى گه‌ڕان و هیچیان به‌دی نه‌كرد”.
قوڵایی گۆمه‌كه له سێ مه‌تر تاوه‌كو 13 مه‌تره.
هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ نه‌دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه به‌قسه‌ى عه‌قید ئیبراهیم ساردى و شێلوبوونى ئاوى رووباره‌كه، بوونى به‌ردێكی زۆر و به‌هێزى ئاوه‌كه، وایكردووه ته‌رمه‌كه له شوێنێك نه‌مێنێت و كارى گه‌ڕانه‌كه فراوانتر بكات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌م وه‌رزه‌دا ته‌رمه‌كه تاوه‌كو 12 رۆژى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رئاو بكه‌وێت، ده‌شڵێت “ئێمه له‌سنوورى كاركردنمان له قه‌ندیله‌وه تاوه‌كو كه‌له‌ك پێنج بنكه‌مان هه‌یه كه كه‌وتوونه‌ته سه‌ر ئاوى زێیه‌كه، ته‌واوى موختاره‌كانى گونده‌كانمان ئاگادار كردووه‌وه چاودێری وردى ئاوه‌كه بكه‌ن و له سه‌رئاوكه‌وتنى ته‌رمه‌كه ئاگادارمان بكه‌نوه”.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌رمه‌كه له‌هیچ شتێكى ناو رووباره‌كه گیرنه‌بووبێت ئه‌وا له‌ماوه‌ى نزیكى 12 رۆژدا سه‌رئاوده‌كه‌وێت.
پێشتر کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران به 964ـى وتبوو، به زیاتر لە 120 کارمەندى به‌رگرى شارستانى كارى گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمى مامۆستاكه ده‌كه‌ن.
تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى هەموو شێوازێکیان بۆ دۆزینەوەی تەرمی ئەو مامۆستایە تاقیکردووەتەوە، به‌تایه‌تیش لە رۆژی دووەمەوە بە دووربین و بەلەم و درۆن و فڕۆکە به‌دوایدا گه‌ڕاون و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.