ئەحمەد شەرع و مەزڵوم عەبدى رێککەوتنێکیان واژۆ کرد
"دەبێتە هۆی ئاسایش و ئارامی"
ئەردۆغان بۆ سوریەکان: بەهێزکردنی برایەتیمان گەرەنتی ئایندەیە
964+
ژووری هەواڵ
سەرۆککۆماری تورکیا ستایشی رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە و دیمەشق دەکات و دەڵێت، دەکرێت ببێتە هۆی گەڕانەوەی ئاسایش و ئارامی بۆ سووریا.
ئەمڕۆ سێشەممە 11.3.2025، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە وتارێکدا رایگەیاند، ئەگەر رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق بێ کەموکوڕی جێبەجێ بکرێت، ئارامی و ئاسایش دەگەڕێنێتەوە بۆ سوریا.
بە وتەی ئەردۆغان، رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق لە بەرژەوەندیی گەلی سوریایە و “برا سورییەکانمان براوەی ئەم رێککەوتنە دەبن”.
ئەردۆغان دەشڵێت، لە رێگەی بەهێزکردنی برایەتیمان لەگەڵ کورد و عەرەب دەتوانین ئایندەمان گرەنتی بکەین.
شەوی رابردوو مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆمارى راگوزەرى سوریا، رێککەوتنێکى هەشت خاڵیان واژۆکرد کە گرینگترینى ئەوەیە، هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەى ئەمنیى سوریا.