800 خێزان ناویان نوسیوە

لە خێوەتەکەی خانەقین تا کۆتایی رەمەزان خواردن ئامادە دەکرێ

964+

راژان باجەڵان – خانەقین

لە فولکەی عەزیز پشتیوان، ژمارەیەک لە خێرخوازانی خانەقین خێوەتێکیان هەڵکردووە و ناویان ناوە، خێوەتی هەژاران، خواردن و خواردەمەنی، کەلوپەل و پارە کۆدەکەنەوە تا لە مانگی رەمەزاندا دابەشی سەر هەژارانی بکەن.

ئەم کاری یەکەم ساڵیان نیە، بۆ ئەمساڵ زیاتر لە 800 خێزان داوای کۆمەکیان کردووە.

حسێن جەلیل سەرپەرشتیاری هەڵمەتەکەیە بە 964ی وت، ساڵی پار زیاتە لە 500 خێزان بەهۆی ئەم خێوەتە کۆمەک کراوە، بەڵام ئەمساڵ زیاتر لە 800 خێزانمان تا ئێستا ناونووس کردووە و خێوەتەکەش جیاواز لە ساڵانی پێشوو ئەمساڵ بە درێژایی مانگی رەمەزان دەمێنێتەوە و هەموو رۆژێک یارمەتی بە پێی بەردەست دەگەیەنینە خێزانە کەم دەرامەتەکان.

ئەوان بڕیاریان داوە، ئەمساڵ بە درێژایی مانگی رەمەزان خواردن دروست بکەین و بەسەر رۆژوگران، کاسبکاران و بەخشراوەکانی ناوشار هەر لە خێوەتەکەدا دابەشی بکەن، لە ئێستاشەوە سەبەتەی خۆراک ئامادەکراوە و بڕیارە رۆژی هەینی دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

ئەم هەڵمەتانە ساڵانە لە خانەقین بە چەند شێوەیەکی جیاواز دەکرێت هەر لە دەستەبەرکردنی سەبەتەی خۆراکی تا دابینکردنی جل و بەرگ و زۆرجاریش خانوو بۆ خێزانە بێ لانەکان دابین دەکرێت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

تابلۆی بەخشراوەکانی خانەقین سوڵحیشی تێ کەوتووە

تابلۆی بەخشراوەکانی خانەقین سوڵحیشی تێ کەوتووە

لە خانەقین ژینگەپارێزێک لە کاتی کارەکەیدا گیانی لەدەس...

لە خانەقین ژینگەپارێزێک لە کاتی کارەکەیدا گیانی لەدەستدا

دانیشتوانی گوندی گەرمک داوای داخستنی کوشتارگەی خانەقی...

دانیشتوانی گوندی گەرمک داوای داخستنی کوشتارگەی خانەقین دەکەن