"ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە بووە"

لە خانکێ تەرمێک دۆزرایەوە؛ بەرپرسێکی ناحیەکە دەڵێ کوژراوە

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

لە ناحیەی خانکێ-ی پارێزگای دهۆک تەرمی کەسێک دۆزرایەوە، دەرکەوتووە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیەوە هەیە، بەڕێوەبەری ناحیەکەش بە 964ی وت، “تەرمی کەسەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کرا”.

ئێوارەی ئەمرۆ چوارشەممە 2025.2.26، لە نزیک مەزارگەی شێخ مەم لە ناحیەی خانکێ تەرمی کەسەکە دۆزراوەتەوە، ئەوەی هەیە دەزانرێ، کەسەکە لە رەگەزی نێرە و تەمەنی 28 ساڵە.

زەردەشت شێخ شامۆ، بەڕێوەبەری ناحیەی خانکێ بە 964ـی وت، تەرمی کەسێک بە کوژراوی لە مەزارگەی شێخ مەم  لەلایەن دانیشتەوانی ناوچەکە و پۆلیسەوە دۆزراوەتەوە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەلایەن پۆلیسی ناوچەکە لەسەر رووداوەکە بەردەوامە و کەس  بە تۆمەتی رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.

تەرمی کەسەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە، شێخ شامۆ وتی، “دوای پشکنین رادەستی خانەوادەکە دەکرێتەوە”، ناحیەی خانکێ دەکەوێتە قەزای سێمێل لە سنووری پارێزگای دهۆک.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

گوندێكی دهۆک گه‌شت و سه‌یرانى له‌ هاوڵاتیانى ده‌ره‌...

گوندێكی دهۆک گه‌شت و سه‌یرانى له‌ هاوڵاتیانى ده‌ره‌وه‌ى خۆ‌ى قه‌ده‌غه‌ كرد