"به په‌رۆشه‌وه كارى له‌سه‌ر ده‌كرد"
وریا یه‌كێك له‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى به‌دواى منداڵه ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌وه بوو
964+
كامیار كه‌مال – هه‌ڵه‌بجه
وریا حه‌مه‌كه‌ریم، یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه دياره‌كان، یه‌كێك له كاره رۆژنامه‌وانیه‌كانى به‌دواداچوون بووه بۆ كه‌یسی منداڵه ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه، به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنمێنتى ئه‌و پارێزگایه‌ش ئه‌وه بۆ وریا دووپاتده‌كاته‌وه كه چه‌ند بۆ ئه‌و كه‌یسه به‌په‌ڕۆشه‌وه كارى كردووه.
محه‌مه‌د حه‌مه‌سه‌عید به‌ڕێوه‌بەرى مۆنمێنتى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، وریا به له‌سه‌ر كه‌یسی هه‌ڵەبجه به‌گشتى و كه‌یسى منداڵه ونبووه‌كان به‌تایبه‌تى كارى كردووه.
وتیشی “ئه‌م كه‌یسه وه‌ك خه‌مێكی گه‌وره بوو بۆ ئه‌و، كه خستبوویه سه‌رشانى خۆى و كارى له‌سه‌ر ده‌كرد و خۆیشی یه‌كێك بوو له خاوه‌ن قوربانییه‌كانى كه‌یسی كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه”.
به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ژماره‌ى منداڵه ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه 211 منداڵن، 74 خێزانی ئه‌و شاره‌ش خۆیان ناونووس كردووه كه منداڵیان لێ ونبووه و خۆیان به خاوه‌نى ده‌زانن، تا ئێستا حه‌وت منداڵ گه‌ڕاوه‌نه‌ته‌وه به‌ڵام به‌شێكیان تا ئێستا شادبوونه‌وه‌یان بهخێزانهكانیان یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ھاوڕێ و ھاوپیشەکانی باس لە مەرگی وریا دەکەن