گوندی گەڵاڵە

بە فڕۆکەی جەنگی سنووری قەزای ماوەت بۆردومان کرا 

964+

توانا نەقی

دوو کاتژمێر پێش ئێستا لەلایەن فڕۆکەی جەنگیی تورکیاوە چەند ناوچەیەکی سنووری قەزای ماوەت بۆردومان کراو نازانرێت زەرەرو زیانەکان چین تا ئێستا.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى CPTـى ئەمریکى بە 964ـی وت، لەلایەن فڕۆکەی جەنگییەوە کاتژمێر 10:47 دەقەی ئەم بەیانییە سنووری قەزای ماوەت بۆردومان کراوە.

وتیشی، بۆردومانەکە لە دۆڵی ژاژۆڵان و کوێرەکانی و کێوی کوریس لە گوندی گەڵاڵە لە سنووری قەزای ماوەت بووە و تا ئیستا نازانرێت زەرەروزیانەکان چین.

کامەران ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ناوچەیە بەفرێکی زۆر دەبارێت و بۆیە گوندنشینەکان ناتوانن بچنە شوێنی بۆردومانەکە بۆ زانینی زیانەکان.

سێ جار سنوورى ماوەت بۆردومان کرا

سێ جار سنوورى ماوەت بۆردومان کرا