نەخۆشێک لە سلێمانی
دڵی وەستا بەڵام ژیانی بۆ گەڕێندرایەوە
964+
توانا نەقی
نەخۆشێک دوای وەستانی دڵی لە لێدان لە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ لە سلێمانی ژیانی رزگارکرا و ئێستا تەندروستی جێگیرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی شەوی رابردوو نەخۆشێک گەیەندرایە نەخۆشخانەی پسپۆڕییەکانی دڵ، بەهۆی ئەوەی ئازاری سنگی هەبوو، لەکاتی گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە جەڵتەی دڵ لێیداو دڵی لەلێدان وەستا .
دەشڵێت، لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە، بووژانەوە و فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەنجام درا و ژیانی رزگارکرا.
تەندروستی ئاماژەی بەوەشكردووە، پاش دوو کاتژمێر قەستەرە و باڵۆن بۆ نەخۆشەکە ئەنجام درا و لەئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.