لە هەڵەبجە

چوار شوێن غەرامە کران و خۆراکێکی زۆریش دەستی بەسەردا گیرا 

توانا نەقی

لیژنەی چاودێری تەندروستی کەوتوونەتە ناوبازاڕی هەڵبجە و مارکێت و فرۆشگایەکی زۆر گەڕاون دەستیان بەسەر کۆمەڵێک خۆراکی ماوە بەسەر چوودا گرتووە و چەند شوێنێکیشیان غەرامە کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مارکێت و خواردنگە و شوێنە گشتیەکانیان پشکنیوە و بینیویانە کە چەندین جۆر خۆراک ماوەکەی بەسەرچووە.

دەشڵێت، ئەو خۆراکانە سەرجەمیان دەستیان بەسەردا گیراوە و هەر بەو هۆیەشەوە چوار شوێنکاریش سزای غەرامەکردنیان بەسەردا جێبەجێکراوە.

بەپێی ئەو وێنانەی بەڕێوەبەرایەتیەکە بڵاویکردووەتەوە لەناو خۆراکە ماوە بەسەرچووەکاندا چەندین جۆری بەهارات و کەچەب و چەرەزات و زۆر شتی تێدایە.