چی كراوە؟

خانەقین بۆ سەری ساڵ خۆی ئامادەکردووە

+964

راژان باجەڵان – خانەقین

ماوەی چەند رۆژێکە تیمەکانی شارەوانی چەند جادەیەکی سەرەکیی خانەقینیان رازاندووەتەوە، بۆ ئامادەکردنی بۆ سەری ساڵی نوێ و ئەمڕۆ بەشێکی زۆریان کەوتنەکار.

ئەندازیار موجبل جەمیل بەڕێوەبەری شارەوانیی خانەقین سەر بە دیالە، بە 964 ی وت، جادەکانی پزیشکان و بەرید و جادەی سەر پردە نوێیەکەی ئەڵوەن و مەزرەعە، هەمووی بۆ سەری ساڵی 2025 رازێندراونەتەوە، لە بەردەم باخچەی توێژەڵە، کە تابلۆی 2025 بە لید دروستکراوە هەمووی کاری دەستییە و بە بیرۆکەی ئەندازیارانی شارەوانی دروستکراوە.

وتیشی، بەشێکی جادەکان تا ئێستاش کاری تێدا دەکرێت و بەیانی بە تەواوی دەخرێنە کار، جگە لە رازاندنەوەی قەزاكەش، بۆ ئەم رۆژانە بۆ ساڵی نوێ ، پلان و بیرۆکەی باش هەیە بۆ زیاتر بەرەوپێشبردن و خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی بۆ ساڵی داهاتوو بگەیەندرێتە هەموو گەڕەکەکانی خانەقین.

ساڵانە لە فلکەی عەزیز پشتیوان لە شەوی سەری ساڵدا خەڵکی خانەقین کۆدەبنەوە و بە گۆرانی و یارییە ئاگرینەکان و وێنەگرتن، بۆنەكە گەرم دەکەن و ئەمساڵیش وەزعەکە زۆر لەبارە، بە تایبەت پاش دانانی ئەو لیدانە و رازاندنەوەی فلکەکە.