فێری کەمێک کوردیش بوون

دوو بیانی لە کەنیسەی مەریەم عەزرا یادی کریسمس دەکەنەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

دوو کەسی بیانی لە نەتەوەی جیاواز بۆ کار کردن لە سلێمانی دەژین و سەردانی کەنیسەی مەریەم عەزرایان کردووە لە گەڕەکی سابونکەرانی شاری سلێمانی، لەگەڵ کریستیانەکانی سلێمانی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح دەکەنەوە و کەمێکیش فێر بوون بە کوردی قسە بکەن و کێشەی تێگەیشتنی زمانەکەشیان نییە.

ئەوان قسەیان بۆ 964 کرد و وتیان، دڵخۆشین کە لێرە شوێنێک هەیە لە جەژنێکی ئاوادا کۆمان دەکاتەوە و دەتوانین لەگەڵ کریستیانەکانی ئێرە کات بەسەر بەرین و بەشداری بۆنەکان بکەین.

هەر لە رێگەی 964یشەوە پیرۆزبایی جەژنی کریسمسیان کرد و هیوای ساڵێکی خۆشییان بۆ خەڵکی خواست.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

نەوەیەکی سلێمانی 81 ساڵە داری کریسمس دەڕازێنێتەوە

نەوەیەکی سلێمانی 81 ساڵە داری کریسمس دەڕازێنێتەوە