"هەواڵ لە سەرچاوەی فەرمی وەرگرن"

وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ماهیر ئەسەد لە عێراق نییە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

وەزارەتی ناوخۆی عێراق درەنگانی ئەمشەو رەتیكردەوە ماهیر ئەسەد برای بەشار ئەسەدی سەرۆكی لەكارلادراوی سوریا لە عێراق بێت.

وتەبێژ بەناوی وەزارەتی ناوخۆی عێراق عەمید میقداد میری لە راگەیاندراوێكدا وتی، ئەو هەواڵانەی لە سۆشیال میدیا باس لە ئەگەری بوونی ماهیر ئەسەد لە خاكی عێراق دەكەن، دوورن لە راستییەوە.

میقداد میری دەڵێت، میدیاكان پێویستە بە ئاگایی و وردبینییەوە هەواڵەكان لە سەرچاوەی فەرمییەوە بگوازنەوە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی پێشتر بڵاوكراونەتەوە، ماهیر ئەسەد برای بچووكی بەشار ئەسەد، فەرماندەی فیرقەی چواری زریپۆشی سوریا، لەو رۆژەی دەسەڵاتی براكەی كەوت، بە كۆپتەرێك خۆی گەیاندووەتە عێراق و لەوێشەوە بەرەو روسیا هەڵاتووە.

"ماهیر ئەسەد پێش ئەوەی بگاتە مۆسكۆ لە عێراق بوو"