منداڵێكیان هه‌یه و بهخۆشهویستیش ژیان ده‌كه‌ن
نابینا و كه‌م بینایه‌ك له رێگه‌ى فهیسبووكهوه یه‌كتریان ناسى و زه‌واجیان كرد
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
له سلێمانى دوو خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت كه یه‌كێكیان نابینا و دووه‌میشیان كهمبینایه، له‌رێگه‌ى فهیسبووكهوه هاوسەرگیریان كردووه و خاوه‌نى منداڵێكیشن، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، لای ئه‌وان ژیان مانایه‌كی دیكه‌ى هه‌یه.
زەنون عەبدولکەریم هاوسه‌ره نابیناكه بە 964 وت، لە رێگەی فەیسبوکەوە داوای هاوڕێیەتی بۆ کچێک ناردوە و یەکیان ناسیوە و ئێستا بووه‌ته هاوسه‌رى.
وتیشى ” هه‌رچه‌نده هاوسه‌ره‌كه‌شم كهمبینایه و منداڵێكی كهمبیناشمان هه‌یه، به‌ڵام به‌خۆشه‌ویستییه‌وه ژیان به‌ڕێ ده‌كه‌ین”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن