بۆ پڕچەک کردنی سوپا

لیژنەی ئەمنی پەرلەمانی عێراق داوای بڕینی 10%ـی موچەی فەرمانبەران دەکات

964+

توانا نەقی

لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق پێشنیازی کردووە کە لە 10%مەی موچەی فەرمانبەران ببڕدرێت بۆ پڕچەککردنی سوپا و بەو پێیەی دۆخەکە بەهۆی ئەو شەڕەی لە سووریا هەیە مەترسیدارە.

ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری تالیب یەساری پێشنیازی ئەوەی کردووە، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لە سووریا دەگوزەرێت دەبێت هەرچی زووە سووپای عێراق پڕچەک بکرێن و لە رووی داراییەوە بێخەمبن تا دەگاتە ئەوەی 10%ـی موچەی فەرمانبەران ببڕدرێێت بۆ ئەو مەبەستە.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، دۆخەکە زۆر مەترسیدارە لە سووریا بۆیە دەبێت عێراق بە هەموو توانایەوە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا بێت و بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپانە.

هەر دوێنێ بە فەرمانی سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرجەم سنوورەکان لەگەڵ سووریا داخران و وەزیری بەرگریش سەردانی شەنگالی کرد و لە دۆخی سنورەکانی کۆڵیەوە.

چوار رۆژە شەڕ و ئاڵۆزی لە سووریا بەردەوامە گروپە چەکدارەکانی تەحریر شام لە ناوچەکانی حەلەب و ئیدلب لەگەڵ سوپای سوریا شەڕ دەکەن و تاوەکو ئێستاش بەردەەوامە.

عێڕاق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست

عێڕاق هەموو سنوورەکانی لەگەڵ سووریا داخست