لە نەجەف
دایک و باوکێک بەتۆمەتی ئەشکەنجەدانی کچەکەیان و سووتاندنی بەشێکی جەستەی دەستگیرکران
964+
شۆڕش قادری
لە شاری نەجەف دایک و باوکێک دەستگیرکران کە تۆمەتبارن بە ئەشکەنجەدانی کچەکەیان و سووتاندنی بەشێک لە جەستەی.
پۆلیسی نەجەف لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “دایک و باوکێکیان دەستگیرکردووە کە بەشێوەیەکی دڕندانە ئازاری کچە شەش ساڵانەکەیان داوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دایک و باوکە دوای ئەوەی قۆڵی کچەکەیان شکاندووە، چەند شوێنێکی جەستەشیان بە ئاوی گەرم سوتاندووە.
پۆلیسی نەجەف راشیگەیاندووە، ئێستا هەردوو تۆمەتبارەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.