ئەوانەى بۆ سەرژمێرى گەڕاونەتەوە
ماڵێکى خورماتوو پێشوازى لە سێ خێزان کردووە
964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو
هاوشێوەى کەرکوک، ئەو هاوڵاتیانەى دوزخورماتوو کە لە دەرەوەى شارەکەیان دەژین پۆل پۆل دەگەڕێنەوە و ماڵەکانى ئەوێش بەڕووى میواناندا دەرگایان کردووەتەوە.
ناسیح فاتیح، دانیشتووى قەزاى خورماتوو دەرگاى ماڵەکەى بەڕووى ئەو هاوڵاتیانەدا کردووەتەوە کە دەگەڕێنەوە و لە ماڵەکەیدا پێشوازى لە سێ خێزان کردووە.
ئەو قسەى بۆ 964 کرد و داواى کرد هەمووان بگەڕێنەوە و بەشدارى لە پڕۆسەى سەرژمێریدا بکەن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح