لە دوو رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ ئەنجام دەدرێت

کارمەندی سەرژمێری بۆ پرسیارەکانی لە هەر خێزانێک 40 خولەک کاتی دەوێت

964+

توانا نەقی

کارمەندی سەرژمێری تەنیا بۆ پرسیارە بنەڕەتیەکان و تۆمارکردنی ئەندامانی خێزان لە هەر ماڵێک 40 خولەک کاتی دەوێت و ئەوەندەی پێدەچێت.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق رایگەیاند، سەبارەت بە پرسیارە بنەڕەتیەکان کە بریتین لە ژمارەی ئەندامانی خێزان، ناویان، تەمەنیان، پەیوەندییان لەگەڵ سەرۆکی خێزانەکە، ئەو کاتەی دەوێت.

دەشڵێت، خێزانەکان سەرپشکن لەوەی لە کوێ وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە خۆیان بڕیار دەدەن کارمەندەکان ببەنە ماڵەوە یان هەر لەبەر دەرگا وەڵامیان بدەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کەسێک لە ماڵەوە نەبوو دەبێت بەڵگەنامەیەکی وەک کارتی نیشتیمانی پاسپۆرت یان رەگەزنامەی لە ماڵەوە جێهێشتبێت بۆ ئەوەی بیسەلمێننن و ناوی تۆمار بکەن، ئەگەریش ئەوانەی لە ماڵەوە نەبوو ئەوە دوای قەدەگەی هاتوچۆ جارێکی دیکە سەردانی ئەو ماڵە دەکرێتەوە و ئەگەر کەسەکە گەڕابووەوە تۆماری دەکەن.

ئەم پرۆسە وردە و ئەو پرسیارانەی کە بە نزیکەیی 40 خولەکی بۆ هەر خێزانێک پێدەچێت لە ماوەی دوو رۆژی قەدەغەی هاتوچۆ دەکرێت کە رۆژانی 20 و 21ـی ئەم مانگەیە.

بۆ سەرژمێری سینگڵەکان لە جێگەی خۆتان بمێننەوە پێویست ن...

بۆ سەرژمێری سینگڵەکان لە جێگەی خۆتان بمێننەوە پێویست ناکات بگەڕێنەوە زێدی خۆتان